1.      بۆمبینە خزمەتگوزاری ئۆنلاینی "بۆم بکرە" یە. پێویستە  کڕیار خۆی تۆمار بکات و بچێتە ژوورەوە تاوەکو بتوانێت ئەم خزمەتگوزارییە بەکار بهێنێت. لەگەڵ ئەمەشدا هەر کەسێك کە خۆی تۆمار دەکات لەم خزمەتگوزارییە ئەم مەرجانەی خوارەوەی قبوول کردووە:

2.      خۆ تۆمارکردن لە وێبسایتی بۆمبێنە بێ بەرامبەرە. بەشداربووانی بۆمىێنە دەتوانن ئەندامێتی زێڕین و پلاتینی بکڕن.

ئەندامێتی زیوی بێ بەرامبەرە، هەموو کڕیارێکی بۆمبێنە یەکەمجار بە ئەندامێتی زیوی بەشدار دەبێت. نرخەکانی بۆمبێنە لە ئەندامێتی زیوی بەمشێوەیەیە،

  • سێ پاوەندی یەکەمی کاڵاکە بە ١٠ دولارە و لە سێ پاوەند زیاتریش بە ٦ دۆلار هەژمار دەکرێت.
  • ٣٪ نرخی کاڵا قازانجی بۆمبێنە، بەڵام ٤.٥ دۆلار قازانجی نەگۆڕە بۆ کەمتر لە ١٥٠ دۆلار.

ئەندامێتی زێڕین، نرخی مانگێک بەشداری کردنی ٢٠ دولارە، ٥٤ دولار بۆ سێ مانگ و ١٨٠ دولار بۆ ساڵێکی تەواوە.

  • نرخی پاوەندێك ٨ دولارە، لە سێ پاوەند زیاتر نرخی هەر پاوەندێك ٥ دۆلارە.
  • ٣٪ ی نرخی داواکارییەکە قازانجی بۆمبێنەیە، بەڵام ٣ دۆلار نەگۆڕە بۆ کەمتر لە ١٠٠ دۆلار.
  • ژمارەی چاودێری گواستنەوەی کاڵا( Tracking Number) بێبەرامبەر دابین دەکات.

ئەندامێتی پلاتینی، نرخی هەر مانگێك ٤٠ دولارە و بۆ سێ مانگ ١٠٨ دولار، و نرخی یەك ساڵ ٣٦٠ دۆلارە.

  • نرخی یەك پاوەند ٦ دولارە و لە سێ پاوەند زیاتر بە ٥ دولار هەژمار دەکرێت.
  • ٣٪ ی نرخی داواکارییەکە قازانجی بۆمبێنەیە، بەڵام ١.٥ دۆلار نەگۆڕە بۆ هەر کاڵایەک بەهاکەی لە ٥٠ دۆلار کەمتر بێ.
  • ئەندامێتی پلاتینی ژمارەی چاودێری کاڵایەکە (Tracking Number) لە فرۆشیارەکەوە تا دەگاتە ئۆفیسی ئەمریکا دابین دەکات.
  • کریارەکان دەتوانن کاڵایەکانیان لە ئۆفیسی ئەمریکا کۆ بکەنەوە، و بە یەکجار بیگوازنەوە.

3.      نرخی گواستنەوە بەپێی کێش یان قەبارەی کاڵا دیاری دەکرێت.

4.      وێبسایتی بۆمبێنە بەرپرسیار نییە لە کوالیتی و جۆری ئەو کاڵایانەی کە لەلایەن کڕیارەکانییەوە دەکڕێن و هەموو رێو شوێنە یاساییەکان بەرپرسیارییەتی کڕیارن.

5.      ئەگەر داواکارییەک لە کاتی کڕین تا ڕادەستکردن لەلایەن بۆمبێنەوە ون کرا یان شکێنرا، بۆمبێنە لەماوەی ٤٥ ڕۆژدا پارەی داواکارییەکە دەگەڕێنێتەوە.

6.      لەدوای سێ مانگ کە داواکاری یان پاکێجی بۆمبێنە دەگاتە قۆناغی بۆمێکس، و کڕیار داواکارییەکەی وەرنەگرتەوە، بۆمبێنە بەرپرسیار نییە لە ڕادەستکردنی داواکارییەکە.

7.      کڕیاران پێویستە لە ناو ئۆفیسەکانی بۆمبێنەدا لەکاتی ڕادەستکردنی داواکارییەکانیان، پشکنین بۆ داواکارییەکانیان بکەن. کڕیاران مافی سکاڵا کردنیان نییە لەسەر داواکارییەکانیان ئەگەر لە ناو ئۆفیسی بۆمبێنە پشکنینیان بۆ نەکردبێ.

8.      ئەگەر کڕیارەکان داوای گەڕانەوەی پارەکانیان بکەن لە بۆمێنە، بۆمبێنە هەموو پارەی ناو هەژمارەکانیان بۆ دەگەڕێنێتەوە.

9.      ماوەی بەسەرچوونی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی بۆمبێنە یەک ساڵە.

10.  ئەندامانی بۆمبێنە دەتوانن داوای هەڵوەشانەوەی ئەندامێتییان بکەن. پێویستە ئەندامانی بۆمبێنە داوای هەڵوەشانەوەی ئەندامێتیییان بکەن لە ڕێگای ئیمەیلی فەرمی کۆمپانیا.

11.  دادوەری هەولێر مافی هەیە بڕیار لەسەر کێشەی نێوان بۆمبێنە و کریارەکان بدات.