1.    بۆمبێنە چییە؟

بۆمبێنە کۆمپانیاییەکی بۆمبکڕەیە کە زیاتر لە پێنج ساڵە لە کوردستان و عێراق کار دەکات. کڕیارانی بۆمبێنە داوای کاڵا خوازراوەکانیان دەکەن لە وێبسایتە جیهانییەکان، بۆمبێنە داواکارییەکان دەکڕێ و دەیانگوازێتەوە بۆ کوردستان و عێراق.

2.    چۆن کار دەکات؟

  1. لینکی داواکارییەکە و ڕوونکردنەوەی پێویست لە هەژمارەکەتەوە بنێرە. داواکارییەکە لە سیستەم درووست دەبێت و لە هەنگاوی چاوەڕوانیدا دەبێت.
  2. کە داواکاری لە هەنگاوی چاوەڕوانیدا دەگاتە لای ئێمە، ئێمە حسابی هەموو تێچووەکانی دەکەین و نرخی کۆتایی بۆ کڕیار دەنێرینەوە. داواکاری دەبێتە هەنگاوی بەردەوام.

نرخی کۆتایی ئەمانە لەخۆ دەگرێ:

  • نرخی کاڵا
  • تێچووی گواستنەوە لە فرۆشیارەوە بۆ ئۆفیسی ئەمریکا ( ئەگەر هەبێ).
  • باجی ناوخۆی ئەمریکا ( ئەگەر هەبێ).
  • باجی کوردستان ( ئەگەر هەبێ).
  • قازانجی بۆمبێنە

 

  1. ئەگەر کڕیار نرخی کۆتایی بە دڵ بوو، پێویستە داواکارییەکە پەسەند بکات بۆ کڕین، و داواکارییەکە دەبێتە پەسەندکراو. ئەگەر بەدڵیان نەبوو، دەتوانن داواکارییەکە رەت کەنەوە و داواکارییەکە دەبێتە هەڵوەشێنراو.
  2. دوای پەسەند کردن، ئێمە داواکارییەکە دەکڕین و دەبێتە کڕا.
  3. کاتێک داواکاری دەگاتە ئۆفیسی ئەمریکا، دۆخی داواکارییەکە دەبێتە گەیشتە ئەمریکا.
  4. کاتێک داواکارییەکە دەپێچرێتەوە و دەنێردرێ بۆ کوردستان، دۆخی داواکارییەکە دەگۆڕێ بۆ گواستنەوەی جیهانی.
  5. کاتێک داواکارییەکە دەگاتە ئۆفیسی سەرەکیمان لە هەولێر، دۆخی داواکاری دەبێتە گەیشتە عێراق.
  6. کاتێک داواکارییەکە دەگاتە شاری مەبەست، واتا دەگاتە ئۆفیسەکانی بۆمێکس لە شارەکان، دۆخی داواکاری دەگۆڕێ بۆ بۆمێکس و کڕیار دەتوانێ سەردانی ئۆفیسەکان بکاتبۆ وەرگرتنەوەی داواکارییەکانیان .
  7. دۆخی داواکاری دەبێتە ڕادەستکرا، کاتێک کڕیار داواکارییەکە وەردەگرێ.

3.    ئایا ئەندامێتی بۆمبێنە بێ بەرامبەرە؟ 

بۆمبێنە سێ جۆر ئەندامێتی هەیە،

ئەندامێتی زیوی:

  1. ١٠ دۆلار بۆ هەر پاوەندێک لە سێ پاوەندی یەکەم، و + ٦ دۆلار بۆ هەر پاوەندێک کە لە سێ زۆرتر بێ.
  2. قازانجی بۆمبێنە ٣٪ نرخی کاڵاکەیە، بەڵام ئەگەر کاڵاکە نرخی لە ١٥٠ دۆلار کەمتر بێ ٤.٥ دۆلار وەک قازانجی بۆمبێنە هەژمار دەکرێ.

ئەندامێتی زێرین:

  1. ٨ دۆلار بۆ هەر پاوەندێک لە سێ پاوەندی یەکەم، + ٥ دۆلار بۆ پاوەندە زیادەکان
  2. ٣٪ ی نرخی داواکارییەکە قازانجی بۆمبێنەیە، بەڵام ٣ دۆلار نەگۆڕە بۆ کەمتر لە ١٠٠ دۆلار
  3. ژمارەی گواستنەوەی بێبەرامبەرە
  4. ٢٠ دۆلار مانگانە

ئەندامێتی پلاتینی:

  1. ٦ دۆلار بۆ هەر پاوەندێک لە سێ پاوەندی یەکەم، + ٥ دۆلار بۆ پاوەندە زیادەکان
  2. ٣٪ ی نرخی داواکارییەکە قازانجی بۆمبێنەیە، بەڵام ١.٥ دۆلار نەگۆڕە بۆ کەمتر لە ٥٠ دۆلار
  3. ژمارەی گواستنەوەی بێبەرامبەرە
  4. دۆڵابی کۆکردنەوە لە ئەمریکا
  5. مانگانە ٤٠ دۆلارە

4.    چەندی پێدەچێ تا پاکێج دەگاتە دەستم؟

بە گشتی ١٥ ڕۆژی پێ دەچێ تا پاکێج لە ئەمریکا دەگاتە عێراق.

5.    پاوەند چییە؟

پاوەند یەکەی پێوانەیی کێشە لە ئەمریکا.

  • ١ پاوەند ٤٥٣ گرامە.
  • ١ ئنچ ٢.٥٤ سانتیمەترە.
  • پاوەند = (درێژی"* پانی" * بەرزی")/ ١٦٦
  • لە گواستنەوەی جیهانیدا هەر کاڵایەک لە یەک پاوەندیش کەمتر بێ، بە یەک پاوەند هەژمار دەکرێ.

6.    وشەی نهێنیم  لە بیر کردووە، چی بکەم؟

پێویستە داوای گۆڕینی وشەی نهێنی بکەیت بە داگرتنی لینکی "وشەی نهێنیم لەبیر کردووە". وشەی نهێنی نوێ بۆ ئیمیلەکەت دێت و دەتوانی بە وشە نهێنییە نوێیەکە هەژمارەکەتان بکەنەوە.

7.    چۆن باڵانسی هەژمارەکەم زیاد بکەم؟

  1. کارتی پڕکرنەوەی باڵانسی بۆمبێنە، کە ١٠٠ دۆلاری و ٥٠ دۆلاری هەیە. کارتەکانی بۆمبێنە لە هەموو لقەکانی بۆمبێنە لە شارەکان دەستدەکەوێت.
  2. پەلەپارە، بەکاربەرانی بۆمبێنە ئەگەر لە پەلەپارە پارەیان هەبێ، دەتوانن پارە بگوازنەوە بۆ ناو هەژماری بۆمبێنەیان.
  3. ئاسیا حەواڵە، ئەگەر بەکاربەری بۆمبێنە پارەی لە ئاسیاحەواڵە هەبێت، دەتوانێ بیگوازێتەوە بۆ ناو بۆمبێنە و بەکاری بهێنێت.

8.    ئایا بۆمبێنە زانیارییەکانی هەژمارەکەی من لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی تر هاوبەش دەکات؟

نەخێر، بۆمبێنە زانیارییەکانی بەکاربەران لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک هاوبەش ناکات، هەموو زانیارییەکان لە سیستەمی بۆمبێنەدا پارێزراون.

9.    ئەم کاڵایانە چین کە ڕێگە پێدراو نین بۆ داوا کردن لە وێبسایتی بۆمبینە؟

  • هەموو جۆرە ئامێرێکی جاسووسی کردن
  • کەلوپەلی شەڕ، چەکی سارد و گەرم
  • دەرمان و هەرشتێکی قەدەغە کراو لە کوردستان
  • جی پی ئێسی کەشفی کامێرا
  • کەلوپەلی سێکس و ئامێرەکانی سێکس
  • ئاژەڵ
  • هەر خواردن و دەرمانێک کە پێویستی بە پلەی گەرمای دیاریکراو هەبێ
  • بۆن، گاز، یان هەر پێکهاتەیەکی هەڵچوو

 

10.   چۆن دەتوانم داواکارییەکانم هەڵوەشێنمەوە؟

بەکاربەرانی بۆمبێنە دەتوانن داواکارییەکانیان هەڵوەشێننەوە ئەگەر داواکاری لە قۆناغی بەردەوام یان چاوەڕوانیدا بێت. لە قۆناغەکانی دواتردا ئێمە ناتوانین داواکاری هەڵوەشێنینەوە مەگەر بۆمبێنە هێشتا کاڵاکەی نەکڕیبێ.

11.   دەتوانم لە چینەوە داوای کاڵا بکەم؟

کڕیارانی بۆمبێنە دەتوانن لە چینەوە داوای کاڵا بکەن، بەڵام کاتی گەیشتنی دوا دەکەوێ بۆ ٣٠ بۆ ٦٠ ڕۆژ.

12.   بۆمبێنە خزمەتگوزاری گەیاندنی ماڵەوەی هەیە؟

بەڵێ، بۆمبێنە دەتوانێ لە ڕێگەی خزمەتگوزاری بۆمێکسەوە کاڵا بگوازێتەوە بۆ ناونیشانی کڕیاران لە ناو ئەو شارانە کە لقی بۆمبێنە هەیە. کڕیاران دەتوانن داوای گەیاندنی ماڵەوە بکەن لە کاتی داواکردنی کاڵا، یان لە کاتی گەیشتنی کاڵا بۆ لقەکانی بۆمبێنە.

13.  مارکێت چییە؟

مارکێت بەشێکی نوێی بۆمبێنەیە، کە کریاران دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ستۆکی بۆمبێنەوە کاڵا بکڕن و بە ماوەی ٢-٣ ڕۆژ داواکارییەکانیان دەگات.