بۆمبێنە کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری بۆم بکڕەیە، کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن گرووپی ئێدیکۆوە لە هەولێر دامەزراوە. خزمەتگوزارییەکە یارمەتی بەکاربەر دەدات بۆ کڕینی پێدایستییەکانیان لە بازاڕە جیهانییەکان بەبێ بوونی هەژماری بانکی و وەرگرتنەوەیان لە کوردستان و عێراق. بۆمبێنە لە گرینگترین شارەکانی کوردستان چالاکە؛ لەوانە، هەولێر، سلێمانی، دهۆک، بەغدا، بەسرە، پیرمام، سۆران، و کەلار، و هەوڵ دەدات خزمەتگوزارییەکانی بگەیەنێتە شارەکانی تریش.

بۆمبێنە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ەوە، پەرەی بە مارکێتێک داوە لە ناو وێبسایتەکەدا، بۆ فرۆشتنی کاڵا لە ستۆکی خۆی و کۆمەڵێک فرۆشیاری ترەوە. خزمەتگوزارییە نوێیەکە – مارکێتی بۆمبێنە- یارمەتی فرۆشیار دەدات بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژدا داواکارییەکانی بەدەست بگات.

براندی بۆمبێنە بازرگانییەکی پێشکەوتووی ئۆنلاینە کە مەبەستییەتی بەشداربووان خۆشحاڵ بکات بە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی.